تێپەڕاندنی بودجە بەبێ کورد بە مەترسیدار ناودەبرێت

پۆڵەتیک پرێس

سەلیم هەمزە، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە بەبێ کورد، پەیامێکی ئاشکرای شیعە و سوننەکانە بۆئەوەی کە عێراق هێشتا لە قۆناغی تائیفیدایە.

سەلیم هەمزە بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، پێویستە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بە رێککەوتنی سیاسی تێبپەڕێندرێت، وتیشی: تێپەڕاندنی بودجە بەبێ کورد ئاماژەیەکی زۆر ترسناکە.

هەمزە ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵی هەندێک لە لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساکە بەبێ کورد ناپەسەندە بەتایبەت کە کورد پێکهاتەیەکی سەرەکی گرنگە لە پڕۆسەی سیاسی عێراق.

روونیشیکردەوە، ئەگەر ئەو هەوڵانە سەربگرن، ئەوا دەبنەهۆی دوورخستنەوەی کوردستان لە عێراق و زیاتر لە دەوڵەتێکی هەرێمیی نزیکیدەخەنەوە.

لە ئێستادا پێداچوونەوە بەزۆربەی بەندەکانی ناو پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق کراوە و ئامادەیە بۆ دەنگدان بەڵام هێشتا کێشەی پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاساکە یەکلانەبووەتەوە و هەر ئەوەش بووەتەهۆی دواخستنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا