سۆران جەمال تاهیر: یەكێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان جەختی لە بەردەوامی كۆبونەوەكانی نێوان پارتی و یەكێتی كردەوە، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان و رایگەیاند، لە نزیكترین كاتدا كۆبوونەوەی دووەمی نێوان پارتی و یەكێتی دەكرێت.

رۆژی یەك شەممە 29_1_2023 سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە میانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند: یەكێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و داوای هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكانی كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان، پێویستی بە چەند بنەمایەكی سەرەكی هەیە، لەوانە، هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان و هەروەها هەبوونی سەقامگیری ئابووری و ئەمنی.

رۆژی شەممە 28_1_2023 دوای چەند مانگێك لە گرژیەكانی نێوانیان، هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان، لە سلێمانی كۆبوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا