سەرجەم منداڵە ڕوسییەکانی خێزانەکانی داعش دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمیسیاری مافەکانی منداڵانی ڕوسیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڕایگەیاند، سەرجەم منداڵە ڕوسییەکانی خێزانەکانی داعش کە لە سوریا بوون گەڕێنراونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.

ئانا کۆزنتسۆڤا، کۆمیسیاری مافەکانی منداڵان لە ڕوسیا ڕایگەیاند، هیچ منداڵێکی ڕوسی ناو خێزانەکانی داعش لە زیندانەکانی دیمەشق نەماون، سەرجەمیان ئازاد کراون.

بە وتەی قورسترین دۆخ بۆ گەڕانەوەی منداڵە ڕوسییەکان لە کەمپی هۆلە لە ڕۆژئاوای کوردستان. لەو بارەیەوە وتی، “ئەوپەڕی هەوڵ و توانای خۆمان لەو بارەیەوە دەخەینە گەڕ، بەم زووانەش بەڵگەنامەیەکی دیکەی گواستنەوەی منداڵان لە سوریاوە بۆ ڕوسیا دەردەکرێت”.

لە هاوینی2017 وە مۆسکۆ هەڵمەتی دیاریکردنی شوێنی منداڵانی ڕوسی لە عێراق و سوریا دەستپێکردو تا ئێستا 341 منداڵی بۆ وڵاتەکەیان گەڕاندووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا