ئەرمینیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرش دەكاتە سەر ئازەربایجان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان رایگەیاند كە هێزەكانی ئەرمینیا بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان هێرشیان كردووەتە سەر پێگەكانی ئازەربایجان لەسەر سنوور.

لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجانەوە بڵاوكراوەتەوە، باس لەوە كراوە سوپای ئەرمینیا بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان هێرشی كردووەتە سەر پێگەكانی سوپای ئازەربایجان لە نزیك یەكەی نیشتەجێبوونی یەكیجە سەربە پارێزگای كەلبەجەر.

لە راگەیەندراوەكەدا، هەروەها ئاماژە بەوە كراوە لەو لێكۆڵینەوانەی ئەنجام دراون پاشماوەی ئەو فیشەكانە دۆزراوەتەوە كە لەلایەن فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانەوە تەقێندراون.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو كە هیچ زیانێكی گیانیی لە ریزی یەكەكانی ئازەربایجان نەكەوتووەتەوە و سوپاش وەڵامی هێرشەكەی داوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا