هێرشەكانی توركیا بۆ رۆژئاوای كوردستان زیادیكردووە

پۆڵەتیك پرێس

هاوسەرۆكی كانتۆنی گرێ سپی رایگەیاند، توركیا بەنیازە هێرش بكاتەوە سەر رۆژئاوای كوردستان و ئێستاش بەردەوام ئەو ناوچانە تۆپباران دەكات.

هێڤین ئیسماعیل هاوسەرۆكی كانتۆنی گرێ سپی بۆ پۆڵەتیك پرێس راگەیاند، رۆژانە دەوڵەتی توركیا لە رێگەی تۆپبارانكردنی ناوچە سنورییەكان و گوندەكانی گرێ سپییەوە هەوڵدەدات دووبارە هێرش بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان بكاتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هاوڵاتیان نایانەوێت شوێن و ماڵی خۆیان جێبێڵن، بەڵام دەوڵەتی توركیا ژیانی لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە تاڵكردووە.

هاوسەرۆكی كانتۆنی گرێ سپی باسی لەوەشكرد، ئیدارەی خۆسەری لە رێگەی كەمپەكانەوە دەتوانێت هاوكاری ئەو هاوڵاتیانە بكات كە گوند و ماڵەكانی خۆیان چۆڵدەكەن بەهۆی هێرشەكانی دەوڵەتی توركیاوە.

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر ئەردۆغان لەمیانی پێشكەشكردنی وتارێكدا رایگەیاند، “توركیا مافی ئەوەی هەیە ئۆپەراسیۆنی نوێی سەربازی لەسوریا ئەنجامبدات، ئەگەر ئەو رێككەوتنەی بۆ كشانەوەی چەكدارەكان ئەنجام درابوو جێبەجێنەكرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا