دوو تەقینەوە لە رۆژئاوای كوردستان روویاندا

پۆڵەتیك پرێس

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، لە سەرێكانی رۆژئاوای كوردستان دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو بە ژمارەیەك سەربازی توركیا تەقیونەتەوەو بەهۆیەوە شەش كەس كوژراون ژمارەیەكیش بریندار بوون.

روانگەكە باسی لەوەكرد، تەقینەوەی یەكەم ئۆتۆمبێلێك بووە لە گوندی مەبروكەی رۆژئاوای شارۆچكەی سەرێكانی بە گروپی چەكداری ئەحرار شەرقیەی سەر بە توركیا تەقیوەتەوەو سێ چەكدار كوژراون و پێنچ سەربازی دیكەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، تەقینەوەی دووەم لە گوندی تل جنب، سەر بە شارۆچكەی مەبروكە لە رۆژئاوای شاری سەرێكانی روویداوە كە بە كاروانێكی سەربازانی توركیا تەقیوەتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە تەقینەوەی دووەمدا سێ كەس كوژراون و پێنج كەسی دیكەش برینداربوون.

لەساڵی ٢٠١٩ وە دوای کۆنترۆڵکردنی ناوچەی سەرێکانی لەلایەن گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا و سوپای تورکیاوە، دەیان تەقینەوە لەو سنورە رویانداوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا