هۆزە عەرەبەكان دەچنە ريزەكانى هەسەدەوە

 

١٢٥ گەنجی هۆزی عیگێداد بە مەراسیمێك بەشداریان لە ڕیزەكانی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك كرد و بۆ ماوەی ٣٥ رۆژ مەشقی سەربازی دەكەن.

فەرماندەیی سەربازی ئەكادیمیای شەهید عەگیدی دێرەزۆر رایگەیاند، دوای ڕووداوەكان كە لە گوندەكانی دێرەزۆر ڕوویاندا، شێخ مەتڕەش ئەل حەفەل كوژرا و هەوڵەكانی دروستكردنی فیتنە لەلایەن ڕژێمی سوریا و توركیا، گەنجانی هۆزی عیگێداد ویستیان هەرێمەكەیان بپارێزن و لەبەرانبەر تیرۆرست و ئەو كەسانەی ئارامی هەرێمەكە تێكدەدەن، بوەستنەوە.

یەكێك لەو گەنجانەی بەشداری لە ڕیزەكانی هەسەدە كردووە دەڵێت: دوای زیادبوونی ڕووداوەكان و كوشتنی كەسایەتیەكان، بڕیاریان داوە كە بەشداری لە ڕیزەكانی هێزەكانی سوریای دیموكراتیكدا بكەن بۆئەوەی لەبەرانبەر شانە نووستووەكان كە ئامانج و بەرژەوەندییەكانی دەوڵەتی توركیا دەپارێزن بووەستنەوە.

رێژەیەكی زۆری ئەو گەنجان كە بەشداریان لە هەسەدەدا كردووە خەڵكی شاروچكەی شهێل و گوندەكانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆرن.

لە ماوەی رابردودا رفاندنی هاووڵاتییان بووەتە رووداوێكی رۆژانەو زۆربەی هاووڵاتیان بۆ لێسەندنی پارە بە ناوی فیدیەوە دەڕفێنرێن.

لەم ساڵانەی دوایدا هەزاران كەس بەو شێوەیە رفێنراون و ئەشكەنجە دراون و هەندێك كەس لە رفێنراوەكانیش بە شێوەیەكی دڕندانە كوژراون و چارەنووسی هەندێكی تریشیان نادیارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا