توركیا چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی ئەمریكا و رووسیایە بۆ هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی دەستەی جێبەجێكاری پەیەدە دەڵێت، توركیا چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی ئەمریكا و رووسیا دەكات بۆئەوەی هێرش بكاتە سەر رۆژئاوای كوردستان، ئەو كارەش بۆ توركیا زەحمەتە چونكە رۆژئاوای كوردستان لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی خاوەنی پێگەی تایبەتی خۆیەتی.

سلێمان عەرەب، ئەندامی دەستەی جێبەجێكاری پارتی یەكێتی دیموكرات “پەیەدە” بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: توركیا بۆئەوەی هێرش بكاتە سەر رۆژئاوای كوردستان چاوەڕوانی هەڵكردنی گڵۆپی سەوزە لەلایەن رووسیا و ئەمریكاوە.

باسی لەوەشكرد، توركیا دژی ئەزمونی دیموكراتی رۆژئاوای كوردستان و دەستكەوتەكانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرە، بۆهیچ كات سڵ لەوە ناكاتەوە هێرش بكات، بەڵام لە ئێستادا ناتوانێت پشتیوانی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێت بۆ هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەردۆغان و توركیا نیازی هێركردنییان هەبێت بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، ئێمەش بەرگری لە ئەزموونی رۆژئاوای كوردستان و دەستكەوتەكانی دەكەین، بەتایبەتی كە لەدوای شەڕی داعش ئێستا رۆژئاوای كوردستان لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەی تایبەتی خۆی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا