هەڵبژاردنی ئەمریكا رێككەوتنەكەی رۆژئاوای كوردستانی راگرتووە

پۆڵەتیك پرێس: لاڤە واحید
هەوڵی یەكخستنی كوردەكان، كە لەلایەن ئەمریكا و فەڕەنساوە نوێنەرایەتی دەكرێت، لە دوا خولەكەكان و لەژێر رۆشنایی ئەو ناڕێكانیانەی لەسەر پرسەكانی گەڕانەوەی پێشمەرگەی رۆژ لە هەرێمی كوردستانەوە و بەشداری ژن لە دەسەڵات و بەرنامەكانی خوێندندا هەبوون كۆتاییان پێهات.

كەسایەتییە سیاسییە نزیكەكان لەپارتی یەكێتی دیموكرات، ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لەسوریا بەوە تۆمەتبار دەكەن، كە نایانەوێت بگەنە خاڵی تێگەیشتن و خزمەتی ئەجێندای دوژمنان دەكەن.

بە بڕوای چاودێران، چەند هۆكارێك هەبوون لەپەرەسەندنی ناكۆكییەكانی نێوان ئەو دوو لایەنە، لە پێش هەمووشیانەوە پاریس و واشنتۆن سەرباری بارودۆخی ناخۆییان، كە پاڵپشتی دانوستانەكانیان دەكرد، كوردەكانیش ئێستا چاوەڕێی ئەوەن بزانن هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا چ گۆڕانكارییەكیان پێشكەش دەكات.

لەماوەی رابردوودا، ئەنجوومەنی نیشتمانی لەسەر ئاستی سەركردایەتی هاوبەش داوای چەند گۆڕانكارییەكی كرد، یەكێك لەو داواكارییانە ئامادەیی ژنی كورد بوو لەسەر ئاستی سەركردایەتی، یەكێكی دیكە لەداواكارییەكان رەتكردنەوەی بەرنامەی خوێندنی پەسەندكراوە لەناوچەی ئیدارەی خۆسەری و گەڕانەوە بۆ سەر بەرنامەی حكومەتی سوریا و هەڵوەشاندنەوەی سەربازی زۆرەملێ و سودوەرگرتن لەپێشمەرگە سورییەكان، كە هێشتا لە هەرێمی كوردستانن.

سووربوونی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی لەسەر سووربوونی جێبەجێكردنی داواكانی بووە هۆی بێزاركردنی هێزەكانی بەرانبەری بەتایبەت پارتی یەكێتی دیموكرات و پێیوایە ئەنجوومەن لەدوا خولەكەكاندا دەیەوێت دووبارە كاغەزەكان تێكەڵ بكاتەوە و دانوستانەكان بگەڕێنتێتەوە خاڵی سفر.

پارتی یەكێتی دیموكرات و پێیوایە ئەنجوومەن لەدوا خولەكەكاندا دەیەوێت دووبارە كاغەزەكان تێكەڵ بكاتەوە

چاودێران پێشیانوایە، پێگەی ئەنجوومەن، كە هێشتا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی هێزەكانی شۆڕش و ئۆپۆزسیۆنی سوریادایە پەیوەستە بەو گۆڕانكارییانەی، كە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا دەیهێنێتە ئاراوە، كە رەنگە لەڕووی كۆتاییهێنان بە سیاسەت و ئایدۆلۆژیای یەكێتی دیموكراتەوە سودی لێوەربگیرێت.

ئیدارەی ئێستای ئەمریكا، لەماوەی دانوستانەكانی نێوان ئەو دوو لایەنە جۆرێك لەخواستی بۆ یەكێتی دیموكرات پشاندا، كە هاوپەیمانی سەرەكی بوو لە شەڕی دژی داعش لە باڵی سەربازی یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد و كۆڵەكەی پشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات بوو.

چاودێران دەڵێن: ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لەسوریا بە دانوستان قایل نەبووە و بەلایەوە سەخت بووە خۆی لەژێر چەترێكی كوردیدا ببینێتەوە، كە پارتی یەكێتی دیموكرات، كە ركابەری سیاسییەتی رابەرایەتی بكات.

ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لەسوریا بە دانوستان قایل نەبووە

چاودێران ئاماژە بەوە دەكەن، لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساتی راستەقینەی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا و ئەگەرە بەهێزەكەی بردنەوەی جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان، ئەنجوومەن بڕیاریداوە كاغەزەكانی دانوستان هەڵبوەشێنێتەوە.

لەو بارەیەوە، ئەحمەد شێخۆ هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی پارتی یەكێتی دیموكرات لە هەرێم باس لەوە دەكات، ئەو مەرجانەی لەمیانی دانوستانەكاندا خراونەتە بەر باس خزمەت بەدوژمن دەكەن، ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو كەسانەی لەبەرپرسیاری مێژووی رادەكەن چەند مەرجێك دادەنێن، كە زیان بە یەكڕیزی نیشتمانی دەگەیەنێت و ئامانجەكانی دوژمن دەهێنێتەدی.

بەپێی راپۆرتێكی پێگەی ئەلعەرەب، ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لەسوریا گرەو لەسەر بردنەوەی جۆ بایدن دەكات لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا، كە رەنگە ببێتە هۆی گۆڕانكاری لەسەر ئاستی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا لەنێویشیاندا سوریا.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، ئەنجوومەنەكە هیوا بە بردنەوەی بایدن دەخوازێت تا لەوڕێیەوە گۆڕانكاری ریشەیی بەسەر قەیرانی سوریادا بێت، لەلایەكی دیكەوە، بایدن لای لایەنە هەرێمییەكان پەسەندترینە بەتایبەت توركیا كە رێگری لە یەكێتی دیموكرات دەكات لە بەشداریكردن لە دانوستانەكانی ئایندە لەبارەی ناكۆكییەكانی سوریا.

وا پێشبینی دەكرێت ئەگەر بایدن ببێتە سەرۆكی ئەمریكا، سیاسەتی پشتگیریكردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا پەیڕەو بكات

وا پێشبینی دەكرێت ئەگەر بایدن ببێتە سەرۆكی ئەمریكا، سیاسەتی پشتگیریكردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا پەیڕەو بكات و كار لەسەر بنیادنانی پەیوەندی هەرێمی بەهێز لەگەڵ توركیای هاوپەیمانی ناتۆ بكات.

هەر لە راپۆرتەكەدا هاتووە، لە بەرانبەردا ترەمپ و تیمەكەی سەرنجیان خستووەتەسەر پاڵپشتی كردنی كوردەكانی رۆژئاوا بەتایبەت یەكێتی دیموكرات بە بێ ئەوەی گرنگی بدەن بە توڕەیی توركیا.

دانوستانەكانی ئەنجوومەنی نیشتیمانی كوردی، كە هاوپەیمانییەكی سیاسییە ١٥ پارت لەخۆدەگرێت لەگەڵ یەكێتی دیموكراتی كورد لەئازاری رابردووەوە بە سپۆنسەری ئەمریكا و فەڕەنسا و بە بەشداری هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد، لەو دانوستانانەدا پلان بۆ رێكخستنەوەی ماڵی كوردی و یەكخستنی تێڕوانینەكانی بۆ كۆتاییهینان بە قەیرانەكانی سوریا دانرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا