وەزارەتی كشتوكاڵ رێگری لە تای خوێن بەربوون دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو شەش ڕێكار دەگرێتەبەر بۆ ڕێگری كردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم لە پێناو ڕێگری كردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە هەرێمی كوردستان ، كە ئێستا لە هەندێ لە پارێزگاكانی عێراقی فیدرال بڵاوبۆتەوە، بریارماندا بە وەرگرتنی ئەم ڕێكارانەی خوارەوە .

یەكەم/ پێویستە سەربڕین لە سەربڕخانە فەرمیەكان بێت و بە پشكنین و مۆری فەرمی ڤێتێرنەری بچێتە بازاڕ و سەربڕین لە سەر رێگاكان و لاكۆڵانەكان قەدەغە بكرێت .

دووەم/ پشكنینی ئاژەڵەكان پێش سەربڕین و دوای سەربڕین بەمەبەستی دڵینابوون لەتەندروستی ئاژەڵەكە ئەنجامبدرێت.

سێیەم/ پێویستە ڕێكارە تەندروستیەكان بۆ پۆشینی جلوبەرگی تایبەتمەند و كەلوپەلی سەربڕین لەسەر بڕخانەكاندا رەچاوبكرێت.

چوارەم/كەرەنتیەنەكانی ئاژەڵی لە مەرز و فرۆكەخانەكاندا پێویستە پشكنینی وورد بۆ ئەو ئاژەڵانە بكەن كە دێنە ناو هەرێمی كوردستان بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستی ئاژەڵەكان .

پێنجەم/ وەزارەتمان ڕێكاری پێویست دەگرێتە بەر بۆ مەبەستی دابینكردنی دەرمانی شووشتنی ئاژەڵ بۆ لەناوبردنی مشەخۆری دەرەكی (قڕنە) كە هۆكاری سەرەكی گواستنەوەی ڤایرۆسی نەخۆشی تای خوێن بەربوونە، لە نێوان ئاژەڵەكان ، وە ئەم هەڵمەتە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت .

شەشەم/ كۆنتڕۆڵكردنی دیاردەی هێنانی ئاژەڵ بەشێوەی نافەرمی لە سنورەكانی دەرەوە و نێوان هەرێم و عێراقی فیدراڵ، هەروەها رێگەگرتن لە هێنانی ئاژەڵ لەو پارێزگایانەی كە نەخۆشی تای خوێن بەربوونی تێدا بڵاوبۆتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا