لیژنەی دارایی بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بودجە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت ” لیژنەیەكی تایبەت لەسەرجەم كوتلە سیاسیەكان بۆ بەدواداچوون لە بارەی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی گشتی 2021ی عێراق پێكدەهێنرێت”.

لەكۆتایی مانگی ئادار پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2021ی پەسەندكرد، بەڵام تائێستا بەفەرمی هیچ وادەیەك بۆ ناردنی بەشە پشكی هەرێم لەو بودجەیە دیارینەكراوە.

ناجی سەعدی، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند “بڕیارە بەمزوانە لیژنەیەك بۆ بەدواداچون لەبارەی جێبەجێكردنی بودجە پێكبهێنرێت، لیژنەكەش بەدواداچون بۆسەرجەم ماددە و بڕگەكانی یاساكە دەكات”.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی جەختیكردۆتەوە ئەو لیژنەیە لە نوێنەری سەرجەم كوتلە سیاسیەكان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا