ترەمپ: باری نائاسایی بۆ ناوچەكانی باشور و ڕۆژهەڵاتی سوریا درێژكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریدا بۆماوەی یەك ساڵی دیكە باری نائاسایی بۆ ناوچەكانی باشور و ڕۆژهەڵاتی سوریا درێژبكاتەوە، بەوهۆیەشەوە مەزڵوم كۆبانی سوپاسی ئەمریكای كرد.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریدا، جارێكی دیكەو بۆماوەی یەك ساڵ باری نائاسایی لەناوچەكانی باشوور و رۆژهەڵاتی سوریا درێژبكاتەوە، كە پێشتر لەرێكەوتی 14ی مانگی 10ی 2019 بڕیاری لێ دابوو.

ئاماژەی بەوەشكردووە، باری نائاساییەكە تاوەكو 14ی مانگی 10ی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

لەلایەكی دیكەوە كۆشكی سپی ڕایگەیاندووە، هێرشەكانی توركیا بۆسەر ئەو ناوچانە، هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، بۆیە سەرۆك بڕیاری نائاسایی درێژكردەوە.

هاوكات بەهۆی ئەو بڕیارەشەوە مەزڵوم كۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوپای دیموكرات سوپای ئەمریكای كردو رایگەیاند، ئەو بڕیارە هۆكارە بۆ پابەندبوونی توركیا بەرێككەوتنی ئاگربەست لەباكووری سوریا و رێگرە لە دووبارە هێرشەكانی ئەو وڵاتە بۆ ئەو ناوچانە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی ١٤ی مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٩، بەپێی بڕیاری ژمارە ١٣٨٩ی ئەمریكا، باری نائاسایی نەتەوەیی بە گوێرەی یاسای دەسەڵاتی ئابوری، لە ئەنجامی دۆخی سوریا ڕاگەیەنرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا