دژەتیرۆر تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی هێزەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر، دژەتیرۆری عێراق، هێزەكانی هاوپەیمانان، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، توانرا تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیربكرێت.

تۆمەتبارەكە بەناوی (ع.ح.م) لەدایكبووی ساڵی 1986ی پارێزگای بابل، لەلایەن دادگاكانی عێراق داواكرابوو بە ماددەی 4 ی تیرۆر.

دەستبەجێ دوای دەستگیركردنی، ڕادەستی یاسا كرا بە مەبەستی سزادانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا