پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، مێردمنداڵێک ئۆتۆمبێلەکەی باوکی دەباتە دەرەوە و تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبێت و دوو کەس گیانلەدەست دەدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە26ی تەمموز، مەنسور ڕەمەزان، دوای ئەوەی سویچی ئۆتۆمبێلەکەی باوکی دەبات و چەند منداڵێکی دیکەی خزمیان دەباتە دەرەوە لە شەقامی مەخمور تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبێت.
بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە بەهۆی خێرایی لێخوڕینەوە ڕوویداوە و چۆتە سەر شۆستەی شەقامەکە و خۆی لە ستوونی کارەبا داوە.
لە ڕووداوەکەدا، خۆی گیانیلەدەستدا و لەوکاتەشدا کرێکارێک لەوێ دەبێت و دەکەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەوە و بەهەمان شێوە گیانلەدەست دەدات و منداڵەکانی دیکەش بە سەختی برینداربوون.