پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەئامادەبوونی وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیدار، لە ئێستادا سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕووداوەکانی تەقینەوەی غاز دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئێستادا سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار لە کۆبوونەوەدایە کە بڕیارە تێیدا لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕووداوەکانی تەقینەوەی غاز بکرێت.
ئەم کۆبوونەوەیەش لەکاتێکدایە، تەنها لەماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا، دوو تەقینەوەی گەورەی غازی شل لە شارەکانی سلێمانی و دهۆک ڕوویاندا و بەهۆیەوە زیانی گەورەی گیانی و ماددی بە هاوڵاتیان گەیشت.