پۆڵەتیک پرێس
سەرکردەیەکی بەرەی عەرەبی لەکەرکوک گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی رەتکردەوە بۆ پارێزگاکە و وتی: دامەزراندنی بنکەی هەماهەنگی هاوبەش سەرەتایەکە بۆ گەڕانەوەی هێزە کوردییەکان.
لەوبارەیەوە نەسیر عوبێدی، سەرکردەی ناو بەرەی عەرەبی رایگەیاند، دامەزراندنی بنکەی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لەکەرکوک سەرەتایەکە بۆ گەڕانەوەی هێزە کوردییەکان بۆ پارێزگاکە.
وتیشی: حزبە کوردییەکان دەیانەوێت ئەم بابەتە بەسودی سیاسی خۆیان بەکاربهێنن بەتایبەت لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق.
عوبێدی باسی لەوەشکرد، ئەم بابەتە بەتەواوەتی رەتدەکرێتەوە و گەڕانەوەی هێزە کوردییەکان بۆ کەرکوک سەرەتایەکە بۆ شێواندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی کەرکوک و دەبێتەهۆی دروستکردنی فیتنەی گەورە لەنێوان پێکهاتەکان.
پێشتریش عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری هەرێم لەسەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند، هەماهەنگی هەیە بەمەبەستی پێکهێنانی چوار ژووری هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە.