پۆڵەتیك پرێس
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنن، لەئێستادا لەژێر فشاری حیزبەكانداو لە پێناوی كورسیەكانیان هەوڵدەدرێت بەزۆرەملێ دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بكەنەوە، بەڵام ئەوان بەردەوام دەبن لە بایكۆتكردن.
ئەنجومەنەكە لە راگەیەنراوێكیاندا جەخت لەوە دەكەنەوە، دەسەڵاتدارانی شكستخواردووی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە ئەوەندەی لە خەمی بازرگانی و كورسیەكانیاندان، ئەوەندە لە خەمی كێشەكانی پەروەدە و داواڕەواكانی مامۆستایان و فەرمانبەراندا نین.
دەشڵێن، “زۆربەی بڕیار و لێدوانەكانی بەرپرسانی پەروەردە بە زیانی پرۆسەی پەروەردە و هاوڵاتیان تەواو دەبێت”.
ئەوەش دەخەنەڕوو، بایكۆت پرۆسەیەكی خۆرسكی مامۆستایانە و ئەوانیش پشتیوانی ئەم هەڵویستەی مامۆستایان دەكەن.
دەشڵێن، “چاوەڕوانی هەڵوێستی نوێی لایەنە پەیوەندیدارەكانی پەروەردە و حكومەت دەكەین كە بڕیارە ڕوژی یەكشەممە كە دەكاتە سەرەتای مانگی داهاتوو ڕایبگەیەنن، بەڵام ئەگەر ئەو بڕیارە لە بەرژەوەندی پرۆسەی پەروەردەدا نەبێت، ئەوا هەڵوێستی توندمان دەبێت وناڕەزایەتی و چالاكیەكانمان دەست پێ دەكەینەوە”.