دەستکاری موچەی فەرمانبەرانی پلە ئاسایی و خانەنشینان ناکرێت

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021، موچەی فەرمانبەرانی ئاسایی و خانەنشینان دەستکاری ناکرێت.

لەوبارەیەوە، موحاسن حەمدون ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە بودجەی ساڵی 2021 موچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و پلە تایبەتەکان کەمدەکرێتەوە و هەموار دەکرێتەوە.

جەختی لەوەش کردەوە، لیژنەکەی کار دەکات بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە لەگەڵ قوربانیانی تیرۆر لەو پارێزگایانەی ئازادکراون.

رۆژی سێشەممە 29ی کانوونی یەکەمی رابردوو، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 گەیشتووەتە دەستیان.

بەپێی رەشنووسەکە، قەبارەی بودجەی ئەمساڵ 164 ترلیۆن دینارە و رێژەی کورتهێنانیش دەگاتە نزیکەی %40.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا