هێزە ئەمنییەكان دەیانەوێت ڤیدیۆی نوێ لەسەر سزادراوانی بادینان بڵاوبكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

كەسوكاری سزادراوانی بادینان ئاشكرای دەكەن، پارتی شەڕی دەرونی لەگەڵ سزادراوەكانیان دەكات و دەیەوێت لە زیندان سیناریۆو ڤیدیۆی نوێیان لەسەر تۆمار بكات، دەشڵێن، “زیندانییەكان توشی نەخۆشی دەروونی بوون”.

ئەیهان سەعید نوێنەری كەسوكاری سزادراوانی بادینان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، زیندانیانی بادینان لەبارودۆخێكی خراپدا دەژین و شەڕی دەرونیان لەگەڵ دەكرێت، شوێنەكەشیان ژورێكی چەند مەترییە كە بەپیێ شێوازی ستاندارد بۆ ٣٠ كەس دروستكراوە، بەڵام ئێستا ١٣٥ كەسی تێدایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، رێگەنادرێت هیچ پەیوەندییەك لەگەڵ كەسوكارەكانیان ئەنجام بدەن ئەوەش وایكردووە باری دەروونی زیندانیان باش نەبێت.

وتیشی، “پارتی هەوڵیداوە بۆ دروستكردنی ڤیدیۆ سیناریۆی نوێ لەسەر بەندكراوەكان لەناو زیندان، ئێمەش بێدەنگ نابین لەسەر ئەو نا عەدالەتییەی بەرامبەر كەسوكارمان دەكرێت”.

بەوتەی ئەیهان سەعید بێ بوونی هیچ بەڵگەیەك، ماددەی یاسایی زیندانییەكان لە یاسای ژمارە ٣٥ ی رۆژنامەگەری و یاسای ژمارە ١١ی خۆپیشاندانەكانەوە گۆڕاوە بۆ ماددەی ١ی ژمارە ٢١ی یاسای تێكدانی ئەمنی كە هەمواری یاسای ژمارە ١٥٦ی سزادانی عێراقییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا