كەمئەندامانی سلێمانی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران خێمە هەڵدەدەن

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی خراپی دۆخی ژیان و گوزەرانیان كەمئەندامان چونە بەردەم سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و خێمەیان هەڵدا، سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان دەڵێت “ڕەمەزان بە گرفانی بەتاڵ و سكی برسی ناگیرێت”.

سامان حسێن سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: ” ئەمڕۆ لە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا هاتوینەتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، خێمەمان هەڵداوە دەمێنینەوە تا ئەوكاتەی وەڵامی داواكاریەكانمان دەدرێتەوە، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ئاوڕێكمان لێدەداتەوە”.

وتیشی “تائێستا هیچ كەس بەدەم داواكاری كەمئەندامانەوە نەهاتووە، ئێمەش پەلەمان نییە و دەمێنینەوە،داوای پێداچوونەوە و زيادكردنى بە موچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتییەکان دەكەین”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردودا زیاتر لە 300 كەمئەندام هۆشداریان بەحكومەت و لایەنەپەیوەندیدارەكاندا لەئەگەری وەڵامنەدانەوەی داواكاریەكانیان هەڵوێستیان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا