پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دڵشاد محەمەد، مامۆستای زانکۆ سکاڵای یاساییی لە دادگای سلێمانی لەسەر وەزیری دارایی هەرێم تۆمارکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دڵشاد محەمەد ڕایگەیاند، لە دادگای سلێمانی سکاڵام لەسەر وەزیری دارایی هەرێم تۆمارکرد، چونکە ئەو بەرپرسی یەکەم و کۆتاییە لەم دۆخە داراییەی هەرێمی تێدایە.
وتیشی، دەبوو ئێستا وەزیری دارایی داهاتی بخستایە بەردەستی مامۆستایانی زانکۆ بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە و بەرەوپێشبردنی ئاستی خوێندن.
لەبارەی هەڵوێستی پەرلەمانتارانیشەوە ئەو مامۆستایە دەڵێت، “پەرلەمانی کوردستان بەرامبەر بەو دۆخە بێدەنگە و پەرلەمانتارانیش هیچ هەڵوێستێکیان نییە، چونکە نەمانبینی کەس لەسەر ئەم دۆسیانە بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت و لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت.