گومان دەكرێت شێروان شێروانی لەسەر كاری رۆژنامەنوسی دەستگیركرابێت

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە یاداشتێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان كردووە، گومان دەكەن لەوەی شێروان شێروانی لەسەر كاری رۆژنامەنوسی دەستگیركرابێت.

ئەو پەرلەمانتارانە كە ژمارەیان 10 كەسە داوای روونكردنەوەیان لەسەر قسەكانی دیندار زێباری كردووە كە لەبارەی ئەو رۆژنامەنوسەوە كردونی.

ئاماژە بەوەشدەكەن، پێویستە شێروان شێروانی بەپێی یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2007ی یاسای رۆژنامەنوسی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، داواش دەكەن بەزوترین كات دەرفەتی سەردانیكردنی بڕەخسێندرێت بەتایبەت بۆ كەسوكار و پارێزەرەكانی.

رۆژی هەشتی ئەم مانگە 2020، شێروان شێروانی لە پارێزگای دهۆك دەستگیر كرا، ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە.

دواتریش دیندار زێباری، رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێم رایگەیاند، شێروان شێروانی دانی بەوەداناوە كە لە سەرچاوەیەكی دەرەكییەوە یارمەتی دارایی وەرگرتووە تاوەكو پشێوی لە هەرێم دروست بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا