سزای چوار ساڵ زیندانیكردن بۆ شێروان شێروانی دەرچوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای هەولێر سزای چوار ساڵ زیندانیكردنی بەسەر شێروان شێروانیدا سەپاند، بەڵام كەسوكارەكەی لە بەردەم دادگا ناڕەزاییان دەربڕی و بڕیارەكەیان بە نادادپەروەر ناو برد.

تیمی پارێزەرانی شێروان شێروانی لە بەردەم دادگای هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نیوەی خاكی هەرێمی كوردستان فرۆشرا بەڵام هیچ كەسێك دادگایی نەكرا و بەداخەوە ئەمڕۆ یاسا لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ ناكرێت و سەدان كەس ئەمڕۆ بڕیاری لەسێدارەدانیان هەیە بەڵام لە شارەكانی هەرێم پیاسە دەكەن، یاسا سەروەر نیە، خەڵكی كوردستان دڵنیابن ئەگەر یاسا نەبێت دڵنیابن كوردستان ئاوەدان نابێت و وێران دەبێت.

ئەمڕۆ شێروان شێروانی لە دادگای هەولێر بەپێی ماددەی 280 و 298 و 295 لە یاسای سزادانی عێراقی سزای نوێی بۆ دەرچوو، بەپێی یەكێك لە ماددەكان دو ساڵ و شەش مانگ و بەپێی ماددەیەكی دیكە ساڵێك و شەش مانگ سزای زیندانیكردنی بۆ دەرچو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا