چوار زیندانیكراوی بادینان لە زیندانی ئاسایشەوە گواسترانەوە بۆ چاكسازی گەوران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوار سزادراوی بادینان لە زیندانی ئاسایشی گشتییەوە گواسترانەوە بۆ چاكسازی گەورانی هەولێر و ماوەی چەند رۆژێكە مانیان لە خواردن گرتووە و داوای ئازادكردنییان دەكەن.

ئەیاز كەرەم، یەکێک لە زیندانیكراوانی بادینان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: جگە لە خۆم هەریەكە لە ( شێروان شێروانی و شڤان سەعید و هاریوان عیسا) لە زیندانی ئاسایشی گشتییەوە گواستراوینەتەوە بۆ چاكسازی گەورانی هەولێر و بڕیارە لەوێ‌ ماوەی سزاكەمان تەواوبكەن.

وتی: دوای گوستنەوەمان، لە یەكتری جیاكراوینەتەوە.

باسی لەوەشکرد ئێمەو ئەو زیدانیکراوانەی تر کە لە زیندانی ئاسایشن دەستمان بە مانگرتن كردووە و بارودۆخی تەندروستییمان باش نییە.

وێڕای ناڕەزایەتی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و چالاكوانان و زۆربەی حزب و لایەنەكانی هەرێم، بەڵام دادگای تاوانەكانی هەولێر لە 16ی شوباتی ئەمساڵ، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر (شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گوهدار زێباری، ئەیاز كەرەم، هاریوان عیسا) رۆژنامەنووس وچالاكوانی بادیناندا، سەپاند و بڕیارەكە كاردانەوەی زۆری نێوخۆیی و دەرەوەی لێكەوتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەر لە حكومەكە، سەرۆكی حكومەت ئەو چالاكوانانەی بە سیخوڕ و تاوانبار ناوبرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا