داواكاری گشتی بۆچوونی خۆی دەدات لەبارەی سزادراوانی بادینان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگریكار لە زیندانیانی بادینان دەڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ داواكاری گشتی هەرێم بۆچوونی خۆی لەبارەی چارەنووسی زیندانیانی بادینان رابگەیەنێت.

بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی زیندانیانی بادینان رایگەیاند، دوو پارێزەرییان سەردانی چاكسازی گەورانی هەولێریان كردووە بۆ لای مانگرتووەكانی بادینان و ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكانیان.

وتی، چاوەڕواندەكەن ئەمڕۆ داواكاری گشتی بۆچوونی خۆی بدات سەبارەت بە چارەنووسی دەستگیركراوە مانگرتووەكانی بادینان.

جەختی لەوەشكردەوە، كارەكانی ئەو دەستگیركراوانە زۆر بە سستی بەڕێوەدەچن و ئەگەر بڕیارێكیان لەبارەوە نەدرێت، مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەبێت.

لە 19 ی تەمموزەوە زیندانیانی بادینان و زیندانیانی شیلادزێ و ژمارەیەك زیندانی دیكە دەستیان بەمانگرتن لە خواردن كردوە و بە هۆیەوە چەندجارێك دۆخی تەندروستیان تێكچووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا