سەرۆكی حكومەت لە بارەی چاكسازی و مووچەوە دەچێتە پەرلەمان

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی گەشتنە پەرلەمان و لەبارەی چەند پرسێكەوە گفتوگۆ لەگەڵ پەرلەمانتاران دەكەن.

بەپێی راگەیەنراوێكی پەرلەمان لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەماندا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت لەبارەی پرسی پرۆژە یاسای چاكسازی و بارودۆخی دارایی هەرێم و دۆخی مووچەی فەرمانبەران وتارێك پێشكەش بكات.

هاوكات سەرۆكی حكومەت باس لە دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و كێشەی ناوچە لەسەرەكان دەكات.

یەكێكی دیكە لەو تەوەرانەی لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت كێشەو لێكەوتەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناو ئامادەكارییەكانی حكومەتە بۆ ئەو پرسە.

كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان دوای ئەوە دێت پێشتر 23 پەرلەمانتار واژۆیان بۆ پرساندنی سەرۆكی حكومەت كۆكردەوەو داوایان كرد لەبارەی كێشەی مووچەو خراپی دۆخی داراییەوە بچێتە پەرلەمان.

بەهۆی ئەو فشارانەشەوە سەرۆكی حكومەت خۆی داوایكرد پەرلەمان دانیشتنێكی بۆ رێك بخەن و لەبارەی چەند پرسێكەوە روونكردنەوە بدات.
ئەوەش نیگەرانی لێكەوتەوە، چونكە ئەو داوایەی مەسرور بارزانی رێگری دەكات لەوەی پەرلەمانتاران بتوانن لەبارەی چەند پرسێكەوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا