بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی ئاشکراکرد و نرخی دۆلار لە نزمیدایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە  هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە نزمیدایە.

ئەمڕۆ یەکشەممە31ی  ئادار، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 146 هەزار و 750دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بانکی ناوەندی عێراق، هەموو هەوڵێک بۆ دابەزاندن و جێگیرکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەدات، لەدوای بڕیاری سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی بۆ ئەمریکا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کردووە  و هاتووەتە خوار 150 هەزار دیناری عێراقی.

هاوکات، بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ،  بڕی 252,419,028 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 239,109,928 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 13,310,000  ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا