هەڵوێستی ئیدارەی ئەمریكا دەربارەی هەڵبژاردنەكانی توركیا ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆشكی سپی لەبارەی هەڵبژاردنەكانی توركیاوە رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بەخۆشحاڵیەوە چاوەڕوانی كاركردنە لەگەڵ كاندیدی سەركەوتوی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا.

رۆژی دووشەممە 15_5_2023 كۆشكی سپی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، جۆ بایدن بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی كاركردنە لەگەڵ هەركەسێك كە لە هەڵبژاردنەكانی توركیادا سەركەوتن بەدەستبهێنێت.

لەلایەكی دیكەوە، جۆن كیربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا پیرۆزبایی لە گەلانی توركیا كرد، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا