نرخی نەوت لە سەروو 131 دۆلاردایە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای ئەوەی ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا هاوردەی نەوتی ڕوسی قەدەغەبکات، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد.

بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 131 دۆلار و چوار سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 126 دۆلار و پێنج سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ڕۆژی سێشەممە ئەمریکا بڕیاریدا هاوردەی نەوتی ڕوسی قەدەغەبکرێت و بەریتانیاش ڕایگەیاند، بەشێوەی هەنگاو بەهەنگاو تا کۆتایی ساڵی 2022 لە هاوردەکردنی نەوتی ڕوسیا دەوەستێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا