پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
زانایەکی هۆڵەندی، مەترسی ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر بەگوڕی زیاتر لە حەوت پلە لەم مانگەدا ئاشکرادەکات.
فرانك هۆگه‌ربیتس ، زانای هۆڵه‌ندی جارێکی دیکە مەترسی ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر ئاشکرادەکات، پێشبینی دەکات و دەڵێت، “به‌گوێره‌ى ئه‌ندازه‌ی نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ساره‌كان له‌یه‌كتر، ئه‌گه‌ری ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ى گه‌وره هه‌یه”، هۆگه‌ربیتس، له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، ئاماژەی بەوەداوە، “له‌نێوان 9 بۆ 12ی ئه‌م مانگه زه‌وی ده‌كه‌وێته دۆخێكی هه‌ستیاره‌وه و چاوه‌ڕوانی چالاكییه‌كی گه‌وره‌ی بومه‌له‌رزه ده‌كرێت”.
باس لەوەشدەکات، له‌و ڕۆژانه‌دا و له‌ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا هه‌ساره‌كانی عه‌تارد و خۆر و نیپتۆن ده‌كه‌ونه سه‌ر یه‌ك هێڵ و ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌و ماوه‌یه‌دا بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز ڕووبدات كه گوڕه‌كه‌ی له‌نێوان 7.5 بۆ 7.8 پله‌دا بێت.
لەکاتێکدا، فرانگ هۆگەربیتس، پێشتر پێشبینی بۆ چەندین ڕووداوی دیکەی هاوشێوە کردووە و لە کۆتا پێشبینیشدا دوێنێ ڕایگەیاند، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌گوڕی زیاتر له شه‌ش پله له‌ئه‌فغانستان ڕوودەدات و ئه‌مڕۆ ڕوویدا.