پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی تورکیا لە بەرزبوونەوەدایە.
بەپێی میدیاکانی تورکیا، بەهۆی بارانی بەخوڕ لە بەشێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی تورکیا وەک، شانلی، ئۆرفا و ئەدیامان لافاوێکی گەورە دروستبوو، کە زیانێکی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتەوە.
ڕۆژنامەی واشنتن پۆست، لە زاری بەرپرسانی تورکیاوە ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو لافاوەی تورکیای گرتەوە بەلایەنی کەمەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش بێسەروشوێن بوون.
هاوکات، دوێنی دووشەمە، نیو تورک پرێس لەیەکێک لە ڕاپۆرتەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی تورکیا بۆ 20 کەس بەرزبۆتەوە و تائێستاش ژمارەیەک بێسەروشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.