پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ڕاگەیاند، کە بە دە پارێزگادا تێدەپەڕێت و 100 هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت.
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەکی سیادییە و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم پڕۆژەیە ئاوی عێراق و تورکیا، وڵاتانی ئەوروپی و وڵاتە قەوقازییەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
ئاشکراشی کرد، ئەم ڕێگایە بە دە پارێزگادا تێدەپەڕێت، زیاد لە 100 هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت، پڕۆژەکە تێکەڵە و ڕێگای شەمەندەفەر و وشکانی نێودەوڵەتی تێدایە.