بەرمیلێک نەوت بە 101 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت دابەزی و لە ئێستادا بەرمیلێک نەوت بە 101 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 101 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 96 دۆلار و 79 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا و سەپاندنی سزای قورس بەسەر کەرتی وزەی ڕوسیا لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا