قوباد تاڵەبانی دەستپێشخەرییەك رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەربارەی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند، ئەم كێشانە زیانیان بە پێگەی هەرێم گەیاندووە، هەربۆیە ئێمە وەك یەكێتی پێشتریش رامانگەیاندووە ئامادەین بۆ هەرجۆرە دەستپێشخەرییەك. دەربارەی پرسی هەڵبژاردنیش وتی، گەشبینین لە ماوەیەكی نزیكی داهاتوودا لەسەر پرسی هەڵبژاردن رێككەوتن بكرێت.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە مارك برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا كێشە ناوخۆییەكانی كوردستان، پرسی هەڵبژاردن و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ كران.

لە كۆبوونەوەكەدا كە ڕۆژی 7ی ئایاری 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو، سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند ئێمە وەك یەكێتی لەگەڵ ئەوەداین هەڵبژاردن بە زوویی بكرێت و هەموو هەوڵێكیشمان بۆ ئەوەیە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و ئازاد و دادپەروەرانە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان بەڕێوەبچێت بۆ ئەوەی متمانەی هاوڵاتییان بە هەڵبژاردن و دامەزراوەكان بەهێزتر ببێت.

جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەشدا لە ماوەی رابردوودا كۆبوونەوەكان لەگەڵ لایەنەكان ئیجابی بووە و تەنها هەندێك خاڵی ناكۆكی لەسەر پرسی كورسی كۆتاكان ماوە كە ئەوانیش قابیلی چارەسەر كردنن و گەشبینین لەماوەیەكی نزیكدا رێككەوتنی كۆتایی بكرێت.

سەبارەت بە كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستانیش، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: ئەم كێشانە زیانیان بە پێگەی هەرێم گەیاندووە، هەربۆیە ئێمە وەك یەكێتی پێشتریش رامانگەیاندووە؛ ئامادەین بۆ هەرجۆرە دەستپێشخەرییەك. وتیشی “لە ئێستاشدا هەندێك هەوڵ هەیە و گەشبینین لە داهاتوویەكی نزیكدا بە ئاراستەی چارەسەری هەنگاو بنێین و بتوانین بەسەر بەشێكی زۆری كێشەكاندا زاڵ ببین.”

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كرا، لەمبارەیەشەوە جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند ئێمە دەمانەوێت كێشەكانمان لەگەڵ بەغدا بەشێوەیەكی ریشەیی و بۆ ماوەی درێژخایەن چارەسەر بكەین. وتیشی ئەگەر بتوانین كێشەكانی ناوخۆمان له هەرێم چارەسەر بكەین، بە یەكگرتوویی و یەكڕیزییەوە باشتر و ئاسانتر دەتوانین كێشەكانمان لەگەڵ بەغدا بە جۆرێك چارەسەر بكەین كە لە بەرژەوەندی هەردوولادابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا