وڵاتێكی عەرەبی دەست بە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی جەزائیر بریاریداوە مانگی داهاتوو دەست بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی سینۆفارمی كۆرۆنا دژی کۆڤید-19 بكات.

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی جەزائیر لەبایاننامەیەكدا رایگەیاندووە ” لە مانگی ئەیلولدا دەست بە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی سینۆفارمی دژە کۆڤید-19ی چین دەكەن، لەمانگێكدا توانای بەرهەمهێنانی دوو ملیۆن ژەم ڤاكسینیان هەیە”.

لەبەیاننامەكەدا هاتووە، سەرۆك وەزیرانی جەزائیر بریاریداوە بە زیادكردنی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین لە 360هەزار لیتر بۆ 470 هەزار لیتر، ئەمە جگە لەوەی لە رۆژێكدا 100 هەزار لیتر ئۆكسجین هاوردە دەكەن.

هەروەها لە بەیاننامەدا جەختی لەسەر پێویستیی خێراکردنی کوتان بۆ بەدەستهێنانی پارێزبەندیبەکۆمەڵ كردووەتەوە، بۆئەوەی رێژەی كوتان بگەیەننە رێژەی 60%.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک