مەترسی دروستبوونی تسۆنامی لەژاپۆن هەیە

پۆڵەتیك پرێس:
بومەلەرزەیەكی بەهێز لەچەند ناوچەیەكی باكووری ژاپۆنیداو بەهۆیەوە مەترسی دروستبوونی تسۆنامی هەیە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، بومەلەرزەكە رۆژی شەممە روویداوە، كە گوڕەكەی 7.2 پلەی رێختەر بووەو بەو هۆیەشەوە ئاستی ئاو زۆر بەرزبووەتەوە.

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، ئێستا بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو مەترسی دروستبوونی تسۆنامی هەیە، وەك ئەوەی لەساڵی 2011 روویدا.

لەدوای بومەلەرزەكە لەباكووری ڕۆژهەڵاتی ژاپۆن، هاتوچۆی شەمەندەفەری خێرا ڕاگیرا، دەسەڵاتی ئەو ناوچەیەش ڕایگەیاند نزیكەی 200 بینای نیشتەجێبوون چۆڵكران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا