موقتەدا سەدر: پێویستە لەسەرمان رووبەڕووی گەندەڵی ببینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێبەری رەوتی سەدر، رایگەیاند، سەدرییەكان لەژێر چەتری مەرجەعیەت و زانایانیان رێدەكەن، پێویستە لە ریزی گەل، چینی كەمدەرامەت و ستەملێكراوان بن.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رۆژی شەممە 16_7_2022 لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند: گوێڕایەڵی خودای گەورە بن و یەكڕیزی نیشتمانی بپارێزین و دەست لە تایفەگەری هەڵبگرن.

سەدر راشیگەیاند، پێویستە لەسەرمان رووبەڕووی گەندەڵی ببینەوە، سەنگی نیشتمان بەهێز بكەینەوە.

وتیشی: دەبێت توندوتیژی لە دژی كەمینەكان، پێكهاتە نەتەوەیی و مەزهەبییەكان بوەستێنین و هەمیشە لە مەترسی تیرۆر بێئاگا نەبین.

باسی لەوەشكرد، پێویستە لە ریزی گەل، چینی كەمدەرامەت و ستەملێكراوان بین، بۆ ئەوەی نیشانی بدەین، سەدرییەكان لەژێر چەتری مەرجەعیەت و زانایانیان رێدەكەن.

رۆژی هەینی، بە فەرمانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، نوێژی ملیۆنیی لایەنگرانی رەوتەكەیان لەبەغدا بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا