موقتەدا سەدر: هیچ شتێك لەگەل ناشارمەوە و لەگەڵ گەندەڵكاران گفتوگۆ ناكەم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێكدا ئاشكرایكرد، دوای پێشكەشكردنی پڕۆژە پێشنیازێك بۆ نەتەوەیەكگرتووەكان، لەبارەی دانیشتن و گفتوگۆ، یاخود روبەروبوونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ نەیارە سیاسییەكانمان، هیچ وەڵامێكی ئەرێنیمان لەوبارەوە پێنەگەیشت.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، ئەمڕۆ رایگەیاند، وەڵامی نەتەوەیەكگرتووەكان، جێبەجێكردنی داواكارییەكانی شۆڕشگێران نییە.

هەروەها نووسیوویەتی: داوا لەهەموو لایەك دەكەین، لەبەرامبەر سیاسەتی پەراوێزخستنی گەلی عێراق، چاوەڕێی هەنگاوی داهاتوومان بن
وتیشی: چاوەڕێی ئەوە نەبن دووبارە گفتوگۆی نهێنی ئەنجامبدەین و هیچ شتێك لەگەلەكەم ناشارمەوە، لەگەڵ گەندەڵكاران و ئەوانەی هەوڵی كوشتنم دەدەن، گفتوگۆ و دانیشتن ناكەم.

رۆژی 25_7_2022، چوارچێوەی هەماهەنگی (محەمەد شیاع سوودانی)، بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق كاندیدكرد، رۆژی 30_7_2022 لایەنگرانی رەوتی سەدر، دژی هەنگاوەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە شەقامی كۆمارییەوە بەرەو ناوچەی سەوز بەرێكەوتن و بەربەستەكانیان لابرد و دواتر چوونە ناو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا