چوارچێوەی نیشتمانی كۆدەبێتەوە و سەدر هەڕەشە دەکات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێبەری ڕەوتی سەدر جەخت لەسەرئەوە دەكاتەوە، حكومەتی زۆرینە پێكدەهێنن و دەرگایان بۆ هەندێك هێز و لایەن كراوەیە، ئەم شەویش چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان جارێكی دیكە كۆدەبێتەوە.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێكدا ڕایگەیاند: حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێكدەهێنین و دەرگامان بۆ هەندێك كرایەوەو كە گومانی باشمان بەرامبەریان هەیە.

موقتەدا سەدر وتیشی: ڕێگە بەهیچ كەسێك نادەین هەڕەشە لە هاوبەشەكانمان بكات یان هەڕەشە لە ئاشتی كۆمەڵایەتی بكات، حكومەتی داهاتوو حكومەتی یاسا دەبێت و ڕێگە بە پێشێلكاریی نادرێت هەر كەسێك بێت.

هاوكات ئەمشەو هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی شێخ هومام حەمودی بۆ تاوتوێكردنی كۆبونەوەكەی 9 ی ئەم مانگەی پەرلەمان و گرتنە بەری ڕێكارەكان گفتوگۆ دەكات.

ڕۆژی 9_1_2022 پەرلەمانی عێراق یەكەم كۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجامدا تیادا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بە ڕێكەوتنی سەدریەكان و پارتی و تەقەدوم و عەزم هەڵبژێردران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا