پەرلەمانی عێراق داوای دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی دارایی و وەبەرهێنان پەرلەمانی عێراق داوای گرتنەبەری رێوشوێنی خێرا بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران لە حكومەت دەكات.

ئەو دوو لیژنەیە لە راگەیەندراوێكدا داوا دەكات، حكومەت رێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر تاوەكو مووچەی فەرمانبەران و پێداویستییەكانی دیكەی دەرمان و بەشە خۆراكی هاوڵاتیان دابین بكات.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتوو، گفتوگۆیان لەبارەی وەرەقەی سپی چاكسازی كردووە كە پێشتر كازمی رایگەیاندبوو.

هەروەها باس لەوەش دەكەن هەردوو لیژنە هاوڕابوون لەسەر هەڵگرتنی هەنگاوی پراكتیكی بەهاوبەشی لەگەڵ پسپۆڕو ئەكادیمی و پسپۆڕانی كەرتی تایبەت بۆ بەرهەمهێنانی وەرەقەی سپی بەچارەسەری پراكتیكی بۆ دیاریكردنی ئەو كەسانەی بەرپرسن لەجێبەجێكردنیان.

لەماوەی رابردودا مستەفا كازمی وەرەقەیەكی بەمەبەستی چاكسازی راگەیاند، بەوتەی خۆی دەیەوێت لەو رێگەیەوە چارەسەری بەشێك لە كێشە داراییەكانی عێراق بكات و هاوكات رووبەڕووی گەندەڵیش بێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا