سەلیم شوشكەیی: عێراق تاكە دەوڵەتە لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست كە زۆرترین رۆژی پشووی هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق نیگەرانی خۆی نیشانداوە لەوەی ماوەی یاسایی كارەكانی پەرلەمانی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمى ئەمساڵدا كۆتایی پێدێت بەڵام تائێستا گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەك پڕۆژە یاسای گرنگ نەكراوەو نەخراوەتە بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە.

سەلیم شوشكەیی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی ماڵی بەهەدەر دراوی عێراق، پڕۆژە یاسای تاوانە ئەلیكترۆنییەكان، پڕۆژەیاسای پشووەكانی عێراق لەو یاسا گرنگانەن كە پێویستە قەرلەمانی عێراق پێش هەڵبژاردن دەنگیان لەسەر بدات بەڵام بەهۆی سەرقاڵی پەرلەمانتاران پەرلەمان ناتوانێت كۆببێتەوە و تەواوی لایەنەكانیش سەرقاڵی چۆنیەتی بەدەستهێنانی ژمارەیەک دەنگی هەڵبژاردنن.

راشیگەیاندووە، فرە پێکهاتە بۆ هەموو لایەنێك ترسناکە و تەواوی لایەنەكان دەیانەوێت لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا نوێنەری سەركەوتوویان هەبێت.

وتیشی، ” پەرلەمانی عێراق ئێستا جگە لە خێراکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن هیچ ڕۆڵێکی دیکە لەعێراق ناگێڕێت و دانیشتنەكانی پەرلەمانیش لە باشترین کاتدا لە دوو دانیشتن تێپەڕ نەکات، چونکە ئەندامانی پەرلەمان پابەندی كۆبووەنەوەكان نابن و لەئێساتاوە سەرقاڵن بە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەوە.

باسی لەوەشكرد،  لە ئێستادا 200 بۆ 300 پڕۆژە یاسا ئامادەن و بەهۆی خەمساردی پەرلەمانەوە ئەگەر هەیە لەم خولەدا كاریان لەسەر نەكرێت و بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان جێبهێڵرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق تاكە دەوڵەتە لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست كە زۆرترین رۆژی پشووی هەیە ئەوەش كێشەی گەورەی بۆ دام و دەزگاكانی دەوڵەت دروستكردووە و ئەوكێشەیەش لەچوارچێوە پڕۆژەیاسایەكدا رێكخراوە بەڵام بەهۆی سەرقاڵی بەشێكی زۆری پەرلەمانتاران بۆ بانگەی خولی داهاتووی پەرلەمان پڕۆژە یاساكە پشتگوێ خراوە.

بڕیارە رۆژی 10_10_2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا