دەوڵەتی یاسا:باڵیۆزخانەی وڵاتان هەوڵدەدەن دیکتاتۆری بەسەر عێراقدا بسەپێنن

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت باڵیۆزخانەی وڵاتانی دەرەوە هەوڵدەدەن دیکتاتۆری سیاسی بەسەر عێراقدا بسەپێنن و ئەمریکاش نەگەیشتووەتە ئاستێکی نوێی بەرپرسیارێتی بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی هەنگاوی لەوشێوەیە.

هادی سەعداوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و سەر كردە لە دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە، پێشێلکردنی سەروەری عێراق تەنها پشت بەو دەنگانە دەبەستێت کە نەیاری پرۆسەی سیاسین، بەڵام هەندێک لەباڵیۆزخانەكانی دەرەوە هەوڵ دەدەن بە شێوەیەکی پۆلێنکراو دیکتاتۆری سیاسی بەسەر عێراقدا بسەپێنن.

راشیگەیاندووە، پێویستە حکومەتی عێراق کار بکات بۆ ئەوەی کۆتایی بە کاری باڵیۆزەکان بهێنیت تا لە ئەرکی سەرەكی خۆیان تێنەپەڕێت کە بۆ مەبەستی دیپلۆماسی بۆ باڵیۆزخانەی وڵاتانی دانراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا