پەرلەمانی عێراق لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ خۆپیشاندانەكانی هەرێم پێكدەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لەسەر داوای 15 پەرلەمانتاری كورد، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لیژنەی مافی مرۆڤی ڕاسپارد بۆ ئەوەی سەردانی ئەو ناوچانەی هەرێم بكەن و راپۆرتێك لەبارەی دۆخی خۆپیشاندانەكانەوە ئامادە بكەن.

رێبوار کەریم ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، 15 پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق بەیاننامەكیان خوێندەوەو داوایانكرد لێكۆڵینەوە لەو روداوانە بكرێت كە لە پارێزگاكانی دهۆك و سلێمانی لەگەڵ خۆپیشاندەران كراوە.

وتیشی، “دواتر سەرۆكی پەرلەمان لەسەر داوای ئەوان لیژنەیەكی راسپارد تاوەكو سەردانی دهۆك و هەولێر و سلێمانی بكەن و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی خۆپیشاندانەكان تاوەكو دواتر راپۆرتی خۆیان ئاڕاستەی پەرلەمان بكەن”.

لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، بەناوی 15 پەرلەمانتاری كوردەوە بەیاننامەیەك خوێنرایەوەو باس لەو پێشێلكارییانە كرا كە لە هەرێم روبەڕوی خۆپیشاندەران دەبێتەوە.
داواش كرا پەرلەمان لە رێگەی لیژنەیەكەوە بەدواداچون بۆ ئەو پرسە بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا