شاخەوان عەبدوڵا: 40 كەس خۆیان بۆپۆستی سەرۆككۆمار كاندیدكردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، 40 كەس خۆیان بۆپۆستی سەرۆككۆماری عێراق كاندیدكردووە.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: 40 كەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق كاندیدكردووە، كە دوای وردبینی لە ناوەكانیان، لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەكانەوە، پەرلەمان وادەیەك دیاری دەكات بۆ دانیشتن لەسەر دەنگدان بە كاندیدی سەرۆككۆمار.

جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان وتی: پێدەچێت هەندێك لەو كاندیدانە دووربخرێنەوە بەهۆی مەرجی تەمەن، یان لەلایەن دەستەی دەست پاكیەوە دووربخرێنەوە، دوای ئەوە سێ‌ رۆژ دادەنرێت بۆ ئەو كەسانەی دوورخراونەتەوە كە مافی تانە لێدانیان لە بڕیارەكە دەبێت و دواتر ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی دەسەڵاتەكانی وادەیەك دادەنێت بۆ دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە كاندیدی سەرۆككۆماری عێراق.

رۆژی یەكی ئەم مانگە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ جاری دووەم لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە رەتكردەوە، هەروەها دادگا بڕیاریدا دەتواندرێت دووبارە دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەركۆمار بكرێتەوە، بەڵام بە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران نەك سەرۆكایەتییەكەی.

رۆژی 5_3_ 2022 پەرلەمانی عێراق دەنگیدا بە دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمارو لەكۆبوونەوەكەشدا 203 پەرلەمانتار دەنگیانداو 62 پەرلەمانتاریش دژی بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا