ئەنجامی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر هەولێر راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەی لێكۆڵینەوەی پەرلەمانی عێراق لە هێرشەكەی سەر شاری هەولێر كارەكانی تەواوكرد.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لیژنەی لێكۆڵینەوە لەو هێرشە مووشەكییەی كرایە سەر شاری هەولێر، ئیدانەی هێرشەكە دەكات و پێشێلكارییەكی ئاشكرایی سەروەری عێراقە و دووپاتیكردووەتەوە، پێویستە ئێران قەرەبووی زیانلێكەوتووان بكاتەوە.

جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وتی: لیژنەكە جەختی لەوە كردووەتەوە، كە پێویستە وەزارەتی دەرەوەی عێراق رێكارەكانی رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشەكە بگرێتەبەر.

ئاماژەی بەوەشكرد، هێرشەكە ماڵێكی مەدەنی كردووەتە ئامانج و لەلایەن هیچ دەزگایەك بەكار نەهێندراوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی13 ی ئادار 12 موشەك ئاڕاستەی شاری هەولێر كران و دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی هێرشەكەی لەئەستۆ گرت و رایگەیاند، ناوەندێكی ستراتیژی ئیسرائیلی بەئامانج گرتووە، بەرپرسانی حكومەتی هەرێمیش پاساوەكەی ئێرانیان بۆ هێرشەكەی رەتكردەوە و رایانگەیاند، ئەو شوێنەی هێرشی كراوەتە سەر ماڵی بارزگانێكی كوردە بە ناوی شێخ باز بەرزنجی كە خاوەنی كار گروپە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا