كۆبونەوەكانی پەرلەمانی عێراق دەست پێدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس – نازە سەعید 

ئەمڕۆ شەمە كۆبونەوەكانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەكاتەوەو گفتوگۆ لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەو هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانەوە دەكات.

مەریوان نادر پەرلەمانتاری عێراق بە پۆڵەتیک پرێسی رایگەیاند، دانشتنی ئەمڕوی پەرلەمانی عێراق دانشتنێکێی یاسایی وەرزی نویێەو تێیدا باس لە یاسای هەڵبژاردن و هەموارى یاسای هەڵبژرادنەکان دەکرێت.

باسی لەوەشكرد، بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی رێکخستنەوەى یاسای بڕوانامەکان .

هاوكات ماڵپەڕی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق لەزاری سیروان عەبدوڵا، ئەمینداری گشتی پەرلەمانی عێراقەوە رایگەیاندووە، رۆژی شەمە لەكاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ یەكەم دانیشتنی وەرزی یەكەمی یاسادانانی ساڵی سێیەمی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دوای ئەوە دێت لەماوەی رابردوداو بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە پەرلەمانی عێراق كۆبونەوەكانی هەڵپەسارد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا