سوننە داوای پۆستی سەرۆككۆماری عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دوو ئەگەر هەیە پەیوەست بە پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، یان ئەوەتا یەكێتی و پارتی لە نێوان خۆیاندا ئەو پۆستە ئاڵ و گۆڕ دەكەن، یان ئەوەتا لە گەڵ سوننە بە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دەگۆڕدرێتەوە.

سەلیم شوشكەیی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بەشكردنی پۆستەكانی سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران و سەرۆكی پەرلەمان لە عێراقدا وەكو عورفێكی یاسایی لێهاتووە و دەستكاری كردنی قورسە.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: لە ئێستا لە هەرێمی كوردستان هەوڵێك هەیە بۆئەوەی ئەو پۆستە لە یەكێتی بسەندرێتەوە و بدرێتە كەسێكی دیكەی كورد لە پارتی.

باسی لەوەشكرد، یان ئەوەتا پارتی و یەكێتی لە نێوان خۆیاندا ئاڵ و گۆڕێك بەو پۆستە دەكەن، یان ئەوەتا ئەو پۆستە دەدرێتە سوننەكان و لە بەرامبەردا كورد پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەردەگرێت، هەرچەندە تا ئێستا پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بەلای سوننەكانەوە گرنگتربووە.

بڕیارە لە 10ی مانگی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت و لە ئێستاشەوە پارتی هەندێك جموجوڵی دەستپێكردووە بە ئامانجی وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا