لە عێراق هاوپەیمانێتیەكی نوێ دامەزرا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خەمیس خەنجەر كەسایەتی دیاری سوننەكان، هاوپەیمانێتییەكی نوێی بە ناوی (هاوپەیمانی سەروەریی) ڕاگەیاند و خۆی وەك سەرۆكی هاوپەیمانێتییەكە ناساند ، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەربارەی هاوپەیمانێتییەكە ڕایگەیاند، هاوپەیمانی سەروەریی بۆ بەرگری لە سەروەریی و یەكپارچەیی عێراق پێكهێنراوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا خەمیس خەنجەر بڵاویكردەوە، هاوپەیمانی سەروەیی بە هاوبەشی لەگەڵ هەموو هێزە نیشتیمانییەكان، كار دەكەن بۆ ڕزگاركردنی نیشتیمان و خزمەتكردنی هاوڵاتیان و بە هیچ شێوەیەك دەستبەرداری كێشە عادیلانەكانیان نابێت.

وتیشی، كار دەكەن لە پێناو قەتیسكردنی چەك بە دەستی دەوڵەت و دامەزراوە فەرمییەكانییەوە، كارنامەیەكی نیشتیمانیش پێشكەش دەكەن بۆ ڕزگار بوون و گۆڕانكاری.

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەربارەی هاوپەیمانێتییەكە ڕایگەیاند، هاوپەیمانی سەروەریی بۆ بەرگری لە سەروەریی و یەكپارچەیی عێراق پێكهێنراوە.

هاوپەیمانی سەروەری پێكهاتوە لە لایەنەكانی سوننە لەوانەش هاوپەیمانی تەقەدوم، عەزم، حزبی جەماوەر و سەربەخۆكانی پێكهاتەی سوننە، كە ژمارەیان 67 پەرلەمانتارن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا