ناتانیاهۆ: تاکو حەماس تەواوی دیلەکان ئازادنەکات ئاگربەست روونادات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، تاکو بزوتنەوەی حەماس سەرجەم بارمتەکان ئازاد نەکات، ئاگربەست لە غەززە روونادات.

بنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە وتارێکیدا بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی رایگەیاند، تاکو حەماس تەواوی دیلەکانی ئیسرائیل ئازادنەکات، ئاگربەست لە کەرتی غەززە روونادات.

ئەوەشی خستەڕوو، ئیسرائیل یەک ھەنگاو دوورە لە سەرکەوتن لە شەڕی غەززە و وڵاتەکەی قوربانییەکی زۆری داوە لەو پێناوەدا.

ناتانیاھۆ جەختی لەوەشکردەوە، ئیسرائیل ئامادەیە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لەگەڵ حەماس، بەڵام داواکارییەکانی ئەو بزوتنەوەیە زیادەڕۆییان تێدا کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا