ڕێنمایی نوێ بۆ گەشتکردن لە عێراقەوە بۆ ئێران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا لە بەیاننامەیەکدا، ڕێنماییەکانی گەشتکردنی لە عێراقەوە بۆ ئێران بڵاو کردەوە.

لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامبوونی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هیچ گۆڕانکارییە لە ڤیزای گەشت کردن لە نێوان عێراق و ئێراندا ڕووینەداوە.

ئاماژەی بەوەشدا، وەرگرتنی ڤیزا لە لایەن هاوڵاتیانی عێراقیەوە هەر بەپێی ڕێنماییەکانی پێشوو دەبێت لە چوارچێوەی پرۆتۆکۆڵە تەندروستیەکان.

وەرگرتنی ڤیزا بۆ ئەم کەسانە گونجاو دەبێت.

١-کەسێک کە هاوسەرگیری لەگەڵ خانمێکی ئێرانی کردووە.

٢-کەسێک کە باوکی عێراقی و دایکی ئێرانی بێت.

٣-بازرگانان و وەبەرهێنەران.

٤-ئەو کەسانەی ڤیزا وەردەگرن بۆ چارەسەری پزیشکی.

٥-ئەو نەخۆشانەی حاڵەتێکی تایبەتیان هەیە پێشتر لە ئێران چارەسەریان وەرگرتووە.

جەختی لەوەش کردەوە، جگە لەو کەسانەی دیاریکراوە، کەسانیتر ناتوانن ڤیزا وەرگرن بەمەبەستی گەشتوگوزار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا